هەواڵ

په‌رله‌مانتارێك هۆكاری نه‌ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ئاشكرا ده‌كات

ئاژانسی نها....

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا هیچ کێشەیەک بۆ ‏پشکی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دروستبوە.

هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌سه‌ر برینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لاین به‌غداوه‌ نوسیویه‌تی، ‏لە زیاد لە سەرچاوەیەکەوە تەئکیدمان کردوەتەوە کە پشکی هەرێم وەک خۆیەتی و گرفتی نیە، دواکەوتنی کێشەیەکی هونەریە نەک شتی تر.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ‏پشکی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا هیچ گرفتێکی نیە، ئەو هەواڵانەی لەوبارەیەوە بڵاو دەکرێنەوە راست نین.


2020-02-18
زیاتر...