هەواڵ

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌

ئاژانسی نها...

كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ ده‌ستپێكرده‌وه‌ و ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە پەسەند دەکرێن.

كه‌مێك پێش ئێستا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ستیپێكردوه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و ماددانه‌ی له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی ماون، به‌تایبه‌تیش ماددی تایبه‌ت به‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی.

به‌پێی زانیارییكانی ئاژانسی نها، پێدەچێت هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی بگه‌نه‌ رێكکه‌وتن، له‌ حاڵه‌تێكیشدا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و مادده‌یه‌ نه‌گه‌نه‌ رێكکه‌وتن، كۆی په‌یڕه‌وی ناوخۆ په‌سه‌ند ده‌كرێت و په‌سه‌ندكردنی ئه‌و مادده‌یه‌ بۆ كاتێكی دیكه‌ دواده‌خرێت.





2020-02-18
زیاتر...