هەواڵ

جارێكی دیكه‌ مه‌رج بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل داده‌نرێت

ئاژانسی نها...

لە نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگەكان ھاتووە، دوا بەدوای رێنماییمان ژمارەی (8)ی ساڵی 2019 تایبەت بە مەرجەكانی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی بەكارھاتوو بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان  دراوە لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە 6ی ساڵی 2009 و ئاماژە بە ھەردوو كۆنووسی ھاوبەشی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دارایی و ئابووری لە رۆژانی 9 و 14ی مانگی 1ی ئەمساڵ لە بەرژەوەندی گشتی، بڕیارماندا بە دەرچوونی ئەم بەیانە".

وەك لە نووسراوەكەدا مەرجە گشتییەكانی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل خراوەتەڕوو، بریتین لە:..

1- بڕوانامەی COC  تایبەت بۆ ئۆتۆمبێل كە لە دەروازەی سنووری ھاوردە دەكرێن، دەبێت بڕوانامەی ئەو كۆمپانیایانەی بۆ بكرێت، كە لەو دەروازە سنوورییە كاردەكات و مۆر و پشتڕاست بكرێتەوە.

2- ئامێرەكانی كشتوكاڵی و بنیادنان تا رێكەوتی 15/3/2020 لەلایەن تاقیگەكانی كوالیتی دەروازە سنوورییەكانەوە پێویستی بە بڕوانامەی COC نییە و داوا ناكرێت و لە دەروازە سنوورییەكان پشكنینی كوالیتیان بۆ بكرێت، بە ھیچ شێوەیەك رێگا نادرێت بە ھاتنە ژوورەوەیان لە دوای ئەم رێكەوتە بەبێ بڕوانامەی COC، بەڵام لە دوای رێكەوتی 15/3/2020 پێویستە COC بۆ بكرێت.

3- ئۆتۆمبێل دەبێ دوو ئێرباگی ھەبێت، شوفێر و تەنیشت شوفێر. جۆری پاس گوشنی شوفێر نەبێت بە یەك ئیرباگ ئاساییە و دەھێندرێتە ژوورەوە.

4- ئۆتۆمبێلە كلاسیكییەكان بە ھەمان رێنمایی پێشوو دێنە ژوورەوە و كڕین و فرۆشتنیان پێوە ناكرێت.

5- ھێنانە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل تەنیا لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆ و وەزیری دارایی دەبێت و كار بە ھیچ نووسراوێك ناكرێت بە واژۆی وەزیری ناوخۆ نەبێت.
2020-02-17
زیاتر...