هەواڵ

نوسینگەی مەسرور بارزانی راوێژكارێك بەمووچەی 265 هەزار دۆلار دادەمەزرێنێت

نهانیوز- هه‌واڵه‌كان


نوسینگەی مەسرورو بارزانی كەسێكی لەئەمریكا بەپلەی راوێژكار بە مووچەی 265 هەزار دۆلار دامەزراندنەوە.
عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە "نوسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، عەبدولمەجید ناوێكیان دامەزراندوە لە ئەمریكا تا ئیشی راوێژكاری پێ بكەن و هەموو مانگێكیش بڕی 16 هەزارو 500  دۆلار كە دەكاتە (165 وەرەقە) موچەی پێدەدەن و 10 هەزار دۆلاریش كە دەكاتە  (100 وەرەقە) خەرجی دیكەیشی بۆ دەكەن".
هەر لەبارەی دامەزراندنی ئەو راوێژكارەوە، ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی رونكردوەتەوە "بەپێی گرێبەستەكەیان، ئەگەر عەبدولمەجید دەستكەوتی هەبێت لە ئیشەكەیا بەخشیش و پارەی دیكەش وەردەگرێت".


2024-02-13
زیاتر...