وەزیری نەوت: بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نزیكین لەڕێككەوتن
نهانیوز- ههواڵهكان
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەرێم نزیكن لەرێككەوتن.
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند " لە گفتوگۆ و دانوستاندنەكانیان لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان بەرەو پێشچوون هەیەو لەڕێككەوتن نزیكبوونەتەوە".
وەزیری نەوت دەشڵێت "دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان پەیوەستە بەدووبارە بەرهەمهێنانەوەی نەوت لەو كێڵگانە، گفتوگۆكانیش دەرخەری ئەوەن بەمنزیكانە دەگەینە چارەسەر".
بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس، لە رۆژی 25ی ئاداری 2023 هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركیا راگیراوەو هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لەسەر تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت و جۆری گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان ناكۆكن.
|