هۆشداری له باره‌ى هاتنی شه‌پۆلێكی باران بارین و دروستبوونی لافاوه‌وه ده‌درێت
نها نیوز- هه‌واڵه‌كان
به‌پێی وته‌ى شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، له دوو رۆژی ئایینده شه‌پۆلێكی باران بارین له ناوچه‌كه رووده‌دات، ئاماژه به دروستبوونی لافاو ده‌درێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی بڵاویكردۆته‌وه "لە ماوەی نێوان (14 بۆ 26)ی ئەم مانگە، بەھۆی چالاک‌بوون و گۆڕانی جوڵە و ئاراستەی نزمەپاڵەپەستۆکانی زەریای ئەتڵەسی بۆ دەریای ناوەراست و رۆژھەڵاتی ناوەراست بەگشتی و ھاتنی شێ و تەریەکی زۆریش لە دەریای سوور و نیمچە دوورگەی عەرەبیەوە چەند شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین سەرتاسەری ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و زۆرێکی ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە".
باسی له‌وه‌شكردووه "یەکەم شەپۆلیان لە (14 ی مانگ بۆ 18 ی)ی مانگ کاریگەری دەبێت و چەقی شەپۆلەکە کۆتای ئەم ھەفتەیە دەبێت بە تایبەت لە رۆژانی (١٥ و ١٦)ی مانگ ئەگەری چالاکبوونی ھەورە بروسکەی بەھێز و باو بارانێکی زۆر دەبێت کە لە ھەندێ ناوچەشدا ئەگەری دروستبوونی لافاو دەبێت شەپۆلەکانی".
ئاراس جه‌بار وتوویه‌تی " له 20 یمانگ بە دواوە دەستپێدەکات بەھەمان شێوە پێشبینی بارانێکی زۆریان لێدەکرێت و ئەو ماوەیە پر باراناویترین ماوەی بارانی ئەم وەرزە و ئەمساڵ دەبێت بۆ سەرتاسەری ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و رێژەیەکی زۆر بارانبارین تێدایە".
|