کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی رادەگیرێت
ئاژانسی نها...
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، لەسەر داوای كۆسرەت رەسوڵ کۆبونەوەکانی ئەنجومەنەکە رادەگیرێت.
مستەفا چاوڕەش، سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكان و ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند، بەهۆی سەفەرێکی چەند رۆژی و كۆسرەت رەسوڵ و لەسەر داوای ناوبراو كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆتاییهاتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەڕانەوەی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ كۆبونەوەكانی ئەنجومەنەكە بۆ راییكردنی ئەركە حزبییەكان و هەماهەنگی ئۆرگانەكان دەستپێدەکاتەوە.
چەند رۆژێكە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆبونەوەی بەردەوامدایە بۆ گفتوگۆكردن و پەسەندكردنی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە، لە ئێستاشدا سەرجەم ماددەكانی پەیڕەوی ناوخۆی هەمواركراون پەسەندكراون، كە 77 ماددە بون.
|