نرخی بتڵێك غاز بۆ 10 ههزار بهرزدهبێتهوه
ئاژانسی نها...
ئهندامێكی لیژنهی نهوت و غاز له پهرلهمانی كوردستان رایدهگهیهنێت، دوابەدوای ھۆشداریمان لە دوو مانگی رابردوو سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی غاز ، بەڵام ھەر زوو و وەک ھەمیشە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دوور لە خەمخۆری و بەدواداچوون رەتی پێشبینی و ھۆشداریەکەیان داینەوە و دلنیایان دا لە بەرزنەبوونەوەی نرخ و درووست نەبوونی قەیرانی غاز
كاروان گەزنەیی ئەندامی لیژنی نەوت و غازی پەرلەمانی كوردستان رایگهیاندووه، ئەمڕۆ بە پێچەوانەی دلنیایی ئەوان بەداخەوە جارێکی دیکە قەیرانی غاز درووستبوو. ئەمرۆ نرخی تەنێک غاز گەشتۆتە سەرووی ٧٥٠٠٠٠ دینار کە ئەمەش وا دەکات نرخی بتلێک غازی تجاری بەرزببێتەوە بۆ نزیکەی ١٠٠٠٠ دینار و وە
لە بازاریش دەستناکەوێت.
ئاماژهی بهوهشكردووه، ئەم قەیرانە دوو ھۆکاری ھەیە یەکەمیان کەمتەرخەمی وەزارەت لە بەدواداچوونی نرخی تەندەر و زیادکردنەکەی و دانەنانی رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریکردن لە بەرزکردنەوەی نرخەکەی کە ئەمەش وایکرد کۆمپانیای براوەی تەندەر بەرزترین نرخ لێبدات بێ ئەوەی بیر لە داھات و گوزەرانی خەلکی ھەرێمی کوردستان بکاتەوە.
هاوكات دهڵێت، ھۆکاری دووھەمیش بریتیە لە بێ دەسەلاتی حکوومەت بەرامبەر ئەو کۆمپانیایەی کە لە سالی پارەوە تا ئێستا تەندەری بە بازارکردنی غازەکەی لە دەستدایە و دەستیکردووە بە عەمبارکردنی غازەکە لە مەخزەنی تایبەتی خۆی بە مەبەستی دروستکردنی پالەپەستۆ لەسەر بازار بە دەرەجە یەک و دواتریش لەسەر کۆمپانیا رکابەرەکەی کە بۆ ئەم ساڵ تەندەرەکەی بە نرخی زۆر بەرز لێداوە.
|