قسهیهكهی مه‌لا هه‌ڵۆ كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه
ئاژانسی نها...
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه مه‌لا هه‌ڵۆ حه‌مه ره‌شید له تۆری كۆمهڵایهنی فه‌یسبووك له پۆستێكدا هێرشیكردبوو سه‌ر ئه‌و دایك و باوكانه‌ی كه كچه‌كانیان به‌بێ حیجاب ده‌چنه ده‌ره‌وه ئه‌وه كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌وای خۆیدا هێنا.
مه‌لا هه‌ڵۆ حه‌مه ره‌شید مامۆستای ئاینی له پۆستێكدا له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیبووی، "هه‌ر كه‌سێك رێگه بدات كچه‌كه‌ی یان ژنه‌كه‌ی به سفوری( به‌بێ حیجاب له ماڵه‌وه بچێته ده‌ره‌وه گه‌واده"
ئه‌م قسه‌یه‌ی مه‌لا هه‌ڵۆ كاردانه‌وه‌ی تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانی لێكهوتهووه و به‌شێك له هاوڵاتییان به هێرشی ناره‌وای ده‌بینن و ده‌ڵێن، ئه‌و جۆره له قسه‌كردن هی مه‌لایه‌كی راسته‌قینه نییه.
هاوكات مه‌لا به‌ڵێن محه‌مه‌د مۆمۆستای ئاینی به ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، خۆی له ئیسلامدا جنێودان رێگه پێنه‌دراوه، ئه‌و مامۆستا به‌رێزه كه به‌م شێوه‌یه قسه‌ی كردووه، خۆی تاوانباره، ئاینی ئیسلام ئامۆژگارییه نه‌ك جنێو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌لایه وتویه‌تی رای خۆیه‌تی و ته‌عبیر له رای مامۆستایانی دیكه ناكات، ئێمه له رێگه‌ی ده‌قی قورئانه‌وه ئامۆژگاریی و هۆشیاریی ده‌به‌خشین نه‌ك به جنێو و ته‌شهیركردن.
|