یهكێتی ژمارهی دهڤهرهكانی كهمدهكاتهوه
ئاژانسی نها...
بڕیاریشە ڕۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتیی كۆببێتهوه و دەنگ لەسەر كهمكردنهوهی ژمارهی سنورهكانی له دوانزهوه بۆ ههشت بدات.
جەزا سەید مەجید ئەندامی لیژنەی هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی رایگهیاند، پێنج ماددە لە هەمواركردنەوەدا زیاد كراوە كە پێشتر 71 ماددە بوو، گرنگترین گۆڕانكارییش كەمكردنەوەی سنورەكانە لە 12 سنورەوە بۆ 8 سنور لەسەر ئاستی هەرێم .
ئاماژهی بهوهشكرد، ناتوانن هەندێك بنەمای گشتیی پەیڕەو بگۆڕن، چونكە لەناو كۆنگرە بڕیاری لەسەر دراوە، وەك گۆڕانكاری لە ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی، بەڵام بۆ ماددەكانی تر لە رووی زمانەوانی و لابردنی هەندێك بڕگە و ماددەی دووبارە، یاخود یەكخستنی هەندێك ماددە دەستكاریی پەیڕەو دەكەن.
|