ژینۆ محه‌مه‌د له رێگه‌ی ئاژانسی نهاوه چه‌ند ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه
ئاژانسی نها..
كادرێكی پێشكه‌وتووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی سه‌باره‌ت به كۆنگره‌ی یه‌كێتی بڵاوده‌كرێنه‌وه كه گوایه رێككه‌وتن و توافق كراوه یان كۆنگره دواده‌خرێت هه‌مووی دووره له راستییه‌وه.
ژینۆ محه‌مه‌د كادیری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی به ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، ده‌نگۆی دواخستنی كۆنگره بۆ جارێكی دیكه و بوونی توافقی پێش كۆنگره دووره له راستییه‌وه و هیچ توافوقێك نه‌كراوه و كۆنگره‌ش له 21ی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ ئه‌نجامده‌درێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌شێك له لایه‌نه‌كان كه پێیان خۆش نییه كۆنگره‌ی یه‌كێتی ببه‌سترێت ئه‌و ده‌نگۆیانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ده‌شڵێت، هه‌موو كادیران و لایه‌نگرانی یه‌كیتی چاوه‌ڕوانی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتین و به ته‌كه هۆكاری نوێبوونه‌وه‌ی حزبه‌كه‌یانی ده‌زانن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه كێ چانسی وه‌رگرتنی سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی هه‌یه، ژینۆ محه‌مه‌د وتی، ناتوانم هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابته بكه‌م.
|