هەواڵ

زیندانێکی سیاسی بۆ نها: حکومەت دەیەوێت بەناوی چاکسازییەوە موچەکەمان ببڕێت

ئاژانسی نها...

ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسیی لە قەزای کۆیە گردبوونەوە و داوایان کرد موچەکانیان نەبڕدرێت.

 ژمارەیەك لە زیندانیانی سیاسی كۆیە دژی بڕیاری نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە خۆی لە بڕیاری چاكسازی لە موچە و دەرماڵە دەبینێتەوە گردبونەوە لە یاداشتێکدا  ئاماژە بەوەدەكەن ئەوان پشتگیری چاکسازی دەکەن، بەڵام دەبێت حکومەت هەرێمی کوردستان موچەی ئەوانە ببڕێت کە بە نایاسایی کراونەتە زیندانی سیاسی و ناویان تۆمارکراوە.

هاوکات عومەر ئەحمەد زیندانی سیاسیی بە ئاژانسی هەواڵی نهای راگەیاند، حکومەتی هەرێم دەیەوێت بە ناوی چاکسازییەوە موچەی ئێمە ببڕیت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەو کێشەیە چارەسەرنەکریت ئەوا هەڵوێستی دیکەمان دەیت.
2019-12-14
زیاتر...