هەواڵ

له‌ هه‌ولێر نرخی دابه‌شكردنی نه‌وت كه‌مكرایه‌وه‌

ئاژانسی نها...

پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی نرخی پارەی دابەشكردنی ئەو نەوتەی بەسەر ماڵاندا دابەشدەكرێت.

 فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، دوای بەدواداچونمان بۆ نرخی ئەو نەوتەی بەسەر هاونیشتمانیان دابەشدەکرێت، لەپێناو بەرژەوەندی هاونیشتمانیان بڕیارماندا بەکەمکردنەوەی بڕی 5 هەزار دینار لەو نرخەی دانراوە لەبەرامبەر یەک بەرمیل نەوت.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەو کەسانەش کە پێشتر پارەکەیان داوە، بڕی کەمکراوەی پارەکەیان لەرێگەی بریکارەکانەوە بۆ دەگەڕێندرێتەوە.


2019-11-08
زیاتر...