رێكارهكانی پێدانی ئۆتۆمبێل به كهمئهندامان بۆ نها ئاشكرا دهكرێت
ئاژانسی نها....
دوای سێ مانگ لە کارکردن لە پرۆژەکەدا، دواجار پرۆسەی پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست بە کەمئەندامان چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان، به ئاژانسی ههواڵی نهای راگەیاند، لەرێگەی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستانەوە مامەڵەکردن بۆ وەرگرتنی ئۆتۆمبێلەکان دهستیپێكردووه و دوای ئەوەی پشتگیریی کەمئەندامەکان دەکرێت، دواتر دەتوانرێت رێکارەکانی وەرگرتنی ئۆتۆمبێلەکە دەستپێبکەن.
هاوکات ئەو کۆمپانیایەی ئۆتۆمبێلەکان دابیندەکات ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ئۆتۆمبێلە بە پێشەکی لەسەدا ٣٠ و بۆ ماوەی ٣ ساڵ دهبێت، بێ ئەوەی ھیچ زیادەیەک بچێتە سەر نرخی ئۆتۆمۆبێلەکان.
|