هەواڵ

فەرماندەیەکی پێشمەرگە: پەکەکە بووە بە بەڵایەکی گەورە لە شنگال

ئاژانسی نها....

 فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگە لە شەنگال رایگەیاند، پەكەكە بووەتە بەڵایەكی گەورە بۆ شەنگال و بەردەوام كێشە بۆ ئێمە دروست دەكەن.

قاسم شەشۆ،  فەرماندەی هێزی پێشمەرگە رایگەیاندوووە، تەنها لە ماوەی دوو رۆژدا پێنج جار توركیا شەنگالی بۆردوومان كردووە بە هۆی بوونی پەكەكە لە سنوورەكە، بۆیە پێویستە پەكەكە لە شەنگال بكشێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پەكەكە پێویستە دۆخی شنگال لە بەرچاو بگرێت و بە دەردی رۆژئاوای كوردستانی نەبات.
2019-11-07
زیاتر...