تەندروستی

توێژینەوەیەک هۆشداریی دەدات لە بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەوکردن لە ئافرەتاندا


ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی ئاشکرای دەکات ئەو ژنانەی زیاتر لە دوو مانگ دەرمانی دژە هەوکردن دەخۆن، رووبەروی مەترسی تەندروستی دەبنەوە.

گروپێک لە توێژەرانی زانکۆی تولین لە ویلایەتی نیو ئورلیانز  توێژینەوەیکیان لەسەر 36500 ژن ئەنجامداو تێیدا دەرکەوتوە، خواردنی دەرمانی دژە هەوکردن زیان بە بەکتریاکانی ریخۆڵەو سوڕی خوێن و دڵ دەگەیەنێت.

توێژەران رایدەگەیەنن، ئەو ژنانەی کە تەمەنیان سەروو 60 ساڵەوەیە و بەردەوام دەرمانی دژە هەوکردن دەخۆن، لە 32٪ مەترسیی توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ دەبێت، ئەو ژنانەشی تەمەنیان لە نێوان 40 بۆ 59 ساڵدایە لە 28٪ مەترسی توشبوونیان هەیە، بەڵآم ئەوانەی تەمەنیان لە 40 ساڵ کەمترە هیچ کاریگەری نەرێنی لەسەریان نیە.

 

توێژەران ئەوەش دەخەنەڕوو، زۆر خواردنی دژە هەوکردن کاروفرمانەکانی ریخۆڵە تێکدەدات و مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاتردەکات.
2019-11-05
زیاتر...