تەندروستی

ئەو خواردنانەی ئازاری سوڕی مانگانە کەمدەکاتەوە


ئەگەری هەیە پەیڕەویکردنی سیستمێکی خۆراکی یارمەتییت بدات لە مامەڵەکردن لە گۆڕانکارییە هۆڕمۆنییەکان، لەو ڕووەوە هەندێک خۆراک هەن کە دەتوانن ئازارەکانی سوڕی مانگانە کەمبکەنەوە و چەند جۆرێکی خواردنیش کە ئازارەکان خراپتر دەکەن.

لە بابەتێکی تەندروستییدا ماڵپەڕی ئەلجەزیرە بڵاویکردووەتەوە، پسپۆڕێکی خۆراک و تەندروستیی ئافرەتان بە ناوی مارتا لیۆن باسی لەوە کردووە، لە هەموو سێ ئافرەتدا، یەکێکیان تووشی گرفتی تەندروستیی و ئازار دەبێت لە کاتی گۆڕانکاریی هۆڕمۆنیدا و خواردنی هەندێک جۆری خۆراک ئەگەری هەیە چارەسەر بێت بۆ ئەو گرفتە تەندروستییانە.

مارتا لیۆن ئاماژەی بە چەند جۆرێکی خۆراک کردووە کە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی سوڕی مانگانەی ئافرەتان بەسوودن، لەوانە:

-ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ئاسن وەک سپێناخ و پاقلەمەنییەکان.

-کالیسیۆم، مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم، وەک مۆز، سپێناخ و ئەنەناس.

-ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە دژە-هەوکردنەکان، سەوزەوات و میوەکان بە گشتی.

-گۆشتی ماسی و میوە وشککراوەکان.

-ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ.

-خواردنەوەی ئاوی پێویست.

هەروەها باسی لە هەندێک جۆری خۆراک کردووە کە واباشە ئافرەتان خۆیان لێیان بەدووربگرن، لەوانە:

-خوێ، کافایین و بەرهەمەکانی شەکر.

-چەورییە چڕبووەکان، پێکهاتە خۆراکییە دەستکردەکان و خواردنەوە گازییەکان.

-بەرهەمەکانی دانەوێڵە وەک سەمون و نانی سپی.

2019-10-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.