هەواڵ

بۆ یەکەمجار شاندێکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی هەرێم دەچنە سەڵتەنەی عومان

ئاژانسی نها...

بڕیارە ناوەڕاستی ئەم مانگە بۆ یەکەم جار شاندێكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، سەردانی سەڵتەنەی عومان بکەن و لەگەڵ بەرپرسانی ئابووری و بازرگانی و خاوەنكارەكاندا کۆببنەوە و هەماهەنگی لەنێوان بازرگانانی هەرێم و عومان دروستبکەن.

یاسین مەحمود ڕەشید، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەران بە ئاژانسی هەواڵی نهای راگەیاند، ئەمڕۆ شاندێكمان بەرەو سەڵتەنەی عومان بەڕێدەكەوین و ڕۆژانی 15 و 16ی ئەم مانگە دیدارمان لەگەڵ بەڕێز سوڵتانی عومان و بەرپرسانی ئابووری و بازرگانی و خاوەنكار و كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتانی عەرەبی ئامانجیانە كە بێنە هەرێمی كوردستان، بۆیە ئامانجمان لەم سەردانە ئەوەیە، هەماهەنگی لە نێوان سەرمایەدار و خاوەنكارانی هەرێم و عومان دروست بكەین و ئاڵوگۆڕی بیروڕا و ئەزموون هەبێت لە نێوانماندا و ئاسانكاری بۆ پێدانی ڤیزا و هاتنی كۆمپانیاكانی هەردوولا بۆ سەرمایەگوزاری لە وڵاتانی یەكدی بهێنینە ئارا، دەشمانەوێت، ئەو كۆمپانیایانەی كە دەستی باڵایان هەیە لە سەڵتەنەی عومان و كەنداو لقیان بهێنینە هەرێمی كوردستان تا سەرمایەكانیان لە وەبەرهێنانی سێكتەرە جیاوازەكاندا بەگەڕ بخەن.

سەڵتەنەی عومان، دەكەوێتە دوورترین خاڵی باشوری ڕۆژهەڵاتی نیمچە دورگەی عەرەبی، سنورەكانی لە باكورەوە دەریای عومان و گەروی هورمز، لە ڕۆژئاواوە ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی، سعودییە، یەمەن، لە باشوری ڕۆژهەڵاتەوە دەریای عەرەبی، دەروازەی زەریایی هیندی.


2019-10-14
زیاتر...