هەواڵ

ده‌رچووانی 12ی ئاماده‌یی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

ئاژانسی نها...

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چه‌ند ڕونکردنەوەیەکدا ماوەى (سکاڵا تۆمارکردن) و (دابەزین) و (گۆڕینى شوێن) بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى درێژدەکاتەوە.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كان:

1- ماوەى پێشکەشکردنى سکاڵا بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى (48) سەعات درێژکرایەوە، واتە تاکو سەعات 12ى شەوى دوشەمە ڕێکەوتى (2019/10/14) تۆمارکردنى سکاڵا بە شێوەى ئۆنڵاین لە وێب سایتى (www.regayzanko.com) بەردەوامدەبێت.
 
2-(دابەزین) و (گۆڕینى شوێن) تاکو کۆتایى ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت، واتە تاکو کۆتایى دەوامى فەرمى رۆژى پێنجشەمە ڕێکەوتى (2019/10/17)، کە پرۆسەى دابەزین و گۆڕینى شوێن لە نێوان تۆمارى زانکۆکان خۆیان ئەنجامدەدرێن.

3- وەرگیراوانى زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ دەستبەکاربون پێویست ناکات کەفیل لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ ئەو زانکۆیەى کە لێى وەرگیراون، تەنها کەفالەکە دەبات و مامەڵەى دەستبەکاربونى بۆ دەکرێت. دەشتوانن لە هەر شوێنێک بێت مامەڵەى ئەنجامدانى کەفالە ئەنجام بدەن، لە بەشى یاسایى زانکۆکان یاخود فەرمانگەى دادنوسى.

4- داوا لە وەرگیراوانى زانکۆ و پەیمانگەکان دەکەین بە زوترین کات پەیوەندى بەو کۆلێژو بەشانەوە بکەن کە لێى وەرگیراون بۆ ئەوەى مامەڵەى دەستبەکاربون لە زانکۆ و پەیمانگەکان ئەنجامبدەن، چونکە دەوامى قۆناخى یەکەمى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەست پێدەکات.
2019-10-12
زیاتر...