عەدنان عوسمان وردەکاریی کۆبوونەوەی یەکێتی و گۆڕان بۆ نها باس دەکات
ئاژانسی نها...
سکرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، مەبەستی سەردانەکەی یەکێتی بۆ لای گۆڕان بۆ پیرۆزبایی بووە بەبۆنەی هەڵبژرادنی خانەی راپەڕاندن.
عەدنان عوسمان سکرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە ئاژانسی هەواڵی نهای راگەیاند، ئەمڕۆ شاندێکی باڵای یەکێتی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕتنی کرد بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن بەبۆنەی هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەمانەوێت پەیوەندیەکانمان لەگەڵ یەکێتی لە رووی سیاسیی و ئیدارییەوە پەرە پێبدەین و ئاساییان بکەینەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد.
|