ئاژانسی نها..
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری سلێمانی به سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و به‌شداری به‌رهه‌م ساڵح له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆوه كۆببوه‌وه چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی تاوتوێكرد.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی راگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه..
راگه‌یاندراوى ڕۆژنامه‌وانى
كۆبونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (8/10/2019) به‌سه‌رپه‌رشتى هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى جێگرى سكرتێرى گشتى، مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له شارى سلێمانى كۆبوه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگرى دووه‌مى سكرتێرى گشتى به‌رێگاى (ڤیدیۆكۆنفرانس) به‌شداربوو، دوایین پێشهاتو گۆڕانكارییه‌كانى په‌یوه‌ست به دۆخى سیاسى كوردستان‌و عێراق‌و ناوچه‌كه به‌ووردى تاوتوێ كران.
سه‌باره‌ت به دۆخى عێراق‌و خۆپیشاندانه‌كان، مه‌كته‌بى سیاسى جه‌ختیكرده‌وه خۆپیشاندانى هێمنانه، له‌پێناوى چاكسازى بنه‌ڕه‌تى‌و به‌گژاچونه‌وه‌ى گهندهڵىو باشكردنى گوزه‌رانى خه‌ڵك‌و خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان، مافێكى ڕه‌وایه. هه‌روه‌ك هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌ك له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه به‌كاربهێنرێت كارێكى نادروست‌و ڕێگهپێنهدراوهو ده‌بێته مایه‌ى شێواندنى ئارامى‌و ئاسایشى عێراق‌و به‌لارێدابردنى خۆپیشاندانه‌كان‌و وونكردنى ئامانجى ڕاسته‌قینه‌ى خۆپیشانده‌ران.
مه‌كته‌بى سیاسى سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى ئه‌وانه ده‌كات، كه له ریزه‌كانى خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانى ناوخۆ گیانیان له‌ده‌ستدا و هیواى زووچاكبونهوهش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت، پێداگریش ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو هێزه نیشتمانیه‌كانى عێراق، هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ر بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌رێگاى گفتوگۆ‌و شێوازى مه‌ده‌نى.
له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ههرێمو ناوه‌ند، مه‌كته‌بى سیاسى جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى جێگیرى یه‌كێتى كرده‌وه، كه زه‌مینه‌ى له‌بار ڕه‌خساوه تاوه‌كو له رێگاى گفتوگۆیه‌كى جددىو به‌رپرسیارانه‌وه، به‌پێى ده‌ستور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
پێشهاتو گۆڕانكارییه خێرا‌و كتوپرهكانى رۆژئاواى كوردستان‌و باكوورى سوریا ته‌وه‌رێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه بوو. مه‌كته‌بى سیاسى جه‌ختی كرده‌وه، گه‌لى كوردستان له ڕۆژئاوا شان به‌شانى لایه‌نه‌كانى تر‌ى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات به‌هاوكارى هاوپه‌یمانان له جه‌نگى تێكشكاندنى داعشدا و نه‌هێشتنى مهترسیو هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌وره له‌سه‌ر ئارامى‌و ئاسایشى ناوچه‌كه‌و بگره جیهانیش، قوربانیه‌كى زۆریان دا و ئازایه‌تى بێوێنه‌یان تۆماركرد. پێشهاتو گۆڕانكارییه‌كانی دوو رۆژى ڕابردوو، ماییه‌ى نیگه‌رانى قووڵن، بژارده‌ى عه‌سكه‌رى رێگاى دروست نیه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دۆخه‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ى یه‌كه‌م. به‌رده‌وام بوونى ته‌نگژه‌كه‌یش كاره‌ساتى مرۆیی گه‌وره‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه‌و زه‌مینه‌یه‌ش ده‌سازێنێ بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كانى رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان له‌سه‌روویانه‌وه داعش.
مه‌كته‌بى سیاسى رایگه‌یاند یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له كه‌ناڵه جیاجیاكانه‌وه هه‌موو تواناكانى خۆى ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ رێگه‌گرتن له گرژى زیاتر‌و شه‌ڕ، كه گه‌لى كوردستان له ڕۆژئاوا و گه‌لانى تر‌ى باكورى سوریا دووچارى خوێنڕشتن‌و كاره‌ساتى مرۆیى زیاتر ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ك داوایش له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات رێگا له هه‌ڵكشانى گرژییه‌كان بگرێت‌و به‌رپرسیارێتى هه‌موولایه‌كه، كه هاوكارى گه‌لى كوردستان له رۆژئاوا بكات.
له‌به‌ر رۆشنایى گۆڕانكاریی‌و مه‌ترسییه‌كان، مه‌كته‌بى سیاسى جه‌ختى له سیاسه‌تى له‌مێژینه‌و چه‌سپاوى یه‌كێتى بۆ یه‌كریزى گه‌لى كوردستان و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى نێوان هێزه سیاسیه كوردستانیه‌كان له‌م بارودۆخه ئاڵۆزه‌دا كرده‌وه، هه‌روه‌ك هه‌ستیارى دۆخه‌كه ئه‌وپه‌ڕى ته‌بایى و هه‌ماهه‌نگى و یهكههڵویسَتى هه‌موولایه‌ك ده‌خوازێ.
مه‌كته‌بى سیاسى رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان وه‌ك هێزێكى به‌رپرسیار به‌رامبه‌ر به ڕاپه‌راندنى ئه‌ركه نیشتمانیىو نهتهوهییو دیموكراسیه‌كان‌و به‌رپرسیار به‌رامبه‌ر به چاره‌نوسی گه‌لى كوردستان، بهووردىو ووریاییه‌وه چاودێرى دۆخه‌كه‌و گۆڕانكارى و پێشهاته نوێیه‌كان ده‌كات، بێدرێغ هه‌وڵه‌كان درێژه پێده‌دات، بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى گه‌لى كوردستان‌و ئاشتى‌و ئارامى‌و تێپه‌راندنى مه‌ترسیه‌كان.
راگه‌یاندنى مه‌كته‌بى سیاسى
یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان
8/10/2019