هەواڵ

بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان: بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێی كه‌ركوك له‌باربرا

ئاژانسی نها...

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند، بڕیاری سڕکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئومێدی هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی کەرکوکی لەباربرد.

بڵێسە جەبار فەرمان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی، ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عیراق چەند بریارێکی هەنوکەیی درا لەبەر رۆشنایی ئەو هەلومەرجەی عیراقی گرتۆتەوە، لیژنەی پەیوەندیدار بە دۆخی خۆپیشاندانەکان چەند پێشنیارێکی خستەرو کە دەنگیان لەسەردرا و کران بە بریار و راسپارده بۆ حکومەت.

 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەم بڕیارە ئومێدی هەڵبژارنی پارێزگاری نوێی کەرکوکی لەباربرد، چونکە بەپێی رێکەوتنی یەکێتی و پارتی بۆ دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکەوە دەبوایا دەنگی لەسەر بدرێت و بەم بڕیارەی پەرلەمانی عیراق ئەو هەوڵە کۆتایی هات.

2019-10-08
زیاتر...