بڕیار لەسەر رەنگی تەکسی شارەکانی هەرێمی کوردستان درا
ئاژانسی نها..
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن رایگەیاند، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن بڕیاریداوە لۆگۆ و ره‌نگی تایبه‌ت بۆ تاكسی شاره‌كان و ده‌روه‌ی شاره‌كان دیاری بكات، بۆ ئه‌م مه‌بسته‌ش گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت واژۆ كرد جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه.
ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌و پرۆژه‌یه سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتو تاكسیه‌كانی ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان نێوان شاره‌كان له‌یه‌كتر جیا بكه‌ینه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه و دروست كردنی لیژنه و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان بڕیار له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه درا، پرۆژه‌كه‌ش بریتیه‌له له‌زگه‌یه‌ك به ره‌نگی جیاواز بۆ ناسینه‌وه‌ی تاكسی شاره‌كان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، تاكسی ناوشاری هه‌ولێر له‌زگه‌ی ره‌نگی سور ده‌بێت، تاكسی ناوشاری سلێمانی له‌زگه‌ی ره‌نگی شین ده‌بێت، تاكسی ناوشاری دهۆک له‌زگه‌ی ره‌نگی ره‌ش ده‌بێت، تاكسی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاره‌كان له‌زگه‌ی ره‌نگی قاوه‌یی ده‌بێت.
|