هەواڵ

وادەی باران بارین ڕاگەیاندرا

ئاژانسی نھا...

ماڵپەڕی ئەکواوێزەری ئەمریکی ئاشكرایکرد لە مانگی داهاتوودا، شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

 بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمیش دەڵێت تا ئێستا زانیارییەکانی ئەوان کاتی باران بارینی تێدا نییە.

ماڵپەڕی ئەکواوێزەر، کە بارەگای سەرەکی لە پەنسلڤانیای ئەمریکایە و ڕۆژانە پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ ناوچە جیاوازەکانی جیهان دەخاتە ڕوو، پێشبینی کردووە، ڕۆژی ٢٩ و ٣٠ی مانگی ١١ باران لە هەرێمی کوردستان ببارێت. هەر بە گوێرەی ئەو ماڵپەڕە جیهانییە، لە مانگی ١٢دا ڕۆژانی ١٦ و ١٧ و ٢٨ و ٢٩ی مانگ باران لە هەرێمی کوردستان دەبارێت. ئەو ماڵپەڕە ڕوونیشیکردوەتەوە، کە لە مانگی ١٢ پلەکانی گەرما بۆ خوار سفری سەدی دادەبەزن و لە ٢١ی مانگدا بەفر لە هەرێمی کوردستان دەبارێت. ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.
2019-10-07
زیاتر...