بەڵگەی نەبینراوی سوتانی سێوان قادر و منداڵەکانی بڵاودەکرێنەوە
ئاژانسی نها...
رۆژی پێنجشەممە لە مۆزەخانەی ئەمنەسورەکەی شاری سلێمانی بە کردنەوەی کەمپینێک بۆ چەندین بەڵگەی نەبینراوی سێوان قادر و منداڵەکانی بڵاودەکریتەوە بۆ بەسزا گەیاندنی بکوژەکانی.
دەقی راگەیاندنی کەمپینەکە...
راگەیاندنی کەمپینێک لە ژێر ناونیشانی (ببین و بێدەنگ مەبن)....
کە لەم ڕێیەوە بتوانین ناڵەو ئازاری خانەوادەی سێوان قادر و پەپولەکانی بەرزتر بگەیەنین، بێدەنگ نەبوون لە ئاست کوشتنی بەردەوامی ژنان و بەسزا گەیاندنی بکوژانیان .
بۆ ئەم مەبەستە رۆژی پێنج شەممە، رێکەوتی ١٢-٩-٢٠١٩، لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەکە لە سلێمانی ، کاژێر ٤:٠٠ پاشنیوەرۆ.....
داوا لە رێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان و چالاکوانی مەدەنی و راگەیاندنەکان و ئازادیخوازان دەکەین ئامادە بن ، تا بەڵگە نەبینراوەکانی سوتاندنی سێوان و منداڵەکانی ببینن کەبۆ یەکەمجار دەخرێتە ڕوو
|