هەواڵ

باران بارین دەستپێدەکات

ئاژانسی نها...

ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عیراق رایگەیاند، لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوەوە شەپۆلێکى باران بارین دەستپێدەکات و زۆربەى ناوچەکانى عێراق و هەرێمى کوردستانیش دەگرێتەوە.

سادق عەتییە بەرپرسى دەزگاى کەشناسیى عێراقرایگەیاند، لە ناوەڕاستى ئەم مانگە، واتە سەرەتاى هەفتەى داهاتوو، پله‌كانی گه‌رما نزمدەبنەوە و شەپۆلێکى سارد ڕوو لە ناوچەکە دەکات.

وتیشى، کاریگەریی شەپۆلەکە دەبێتە هۆى باران بارین لە زۆربەى ناوچەکانى عێراق و بە تایبەتى هەرێمى کوردستان.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى کە پێشتر بڵاوکرابوونەوە، ئاماژە بە پایزێکى باراناوى کراوە، بە شێوەیەک کە زیاتر لە وەرزى زستان باران دەبارێت.
2019-09-11
زیاتر...