پەیامێک لە قوباد تاڵەبانییەوە
ئاژانسی نها..
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەڕیم کوردستان بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٢٨ ساڵ بەسەر دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان پەیامێکی پیرزبایی ئاراستەی کەناڵەکە کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان بەڕێوبەرو کارمەندانی کەناڵی گەلی کوردستان
سڵاوێكی گەرم..
بە تێپەڕبوونی ٢٨ ساڵی تەواو بەسەر دامەزراندنی یەكەم كەناڵی تەلەفزیۆنی كوردیدا لە پاش ڕاپەڕینە مەزنەکەی ١٩٩١، پیرۆزبایی گەرم لەستاف و خێزانی ئەم شاشە بزێو و چالاكە دەكەم.
كەناڵی گەلی کوردستان (کەناڵی دایک) لەهەموو بارودۆخ و نەهامەتی و قەیرانەكاندا سەرچاوەی هیواو ئومێد و ئاوێنەی ڕاستەقینەی نەبەردییەكانی پێشمەرگە بووە، لە پەنا ئەمەشدا هەمیشە شاشەیەکی جوان بە بەرنامەو بڕگەی ڕەنگاوڕەنگ دنیای رۆشنبیری و كلتوریی گەلی كوردی سەوزتر كردووە.
بەهیوام هەمیشە لە بەرەوپێشچووندا بن و لەگەڵ ڕەوتی گۆڕانكارییە میدیایی و تەكنیكییەكاندا هەمیشە وێنەتان پرشنگدار و دەنگتان بیستراوبێت.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆک وەزیران
|