هەواڵ

جەعفەر شێخ مستەفا: پێم باشە ئەنجومەنێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی لایەنەکان دروستبکرێت

ئاژانسی نها..

جێگرى سەرۆکى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێی باشە بۆ چارەسەری ئەو کێشە ناوخۆییانەی کە هەیە لەنێوان لایەنە سیاسییەکان خۆیان ئەنجومەنێک دروستبکەن، بەڵام بەیاسا ڕێکخرابێت.

جەعفەر شێح مستەفا ئەندامى مەکتەبی سیاسی یەکێتى و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانبە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، ئەگەر ئەنجومەنێک هەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان و یەکڕیزی میللەتەکەمان و ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو هەڕەشانەى لەدەرەوە لەمیللەتەکەمان دەکرێت یان کۆدەنگیەک بێت بۆ گەیاندنی دەنگی میلەتەکەمان بەهەموو دنیا، بەو شێوەیە پێم باشە بەمەرجێک دووربێت لە دەستوەردان لەکاروباری حکومەت و پەرلەمان و سەرۆکایەتيی هەرێم، چونکە پەرلەمان نوێنەری خەڵکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر بۆ مەسعود بارزانى کاریان کردووە دەنگیان پێداوە ببێتە سەرۆکى هەرێم و خولەکەشی بۆ درێژ بکرێتەوە، ئەگەر ئێستاش بیەوێت ئەو ڕۆڵە ببینێت و ببێتە سەرۆکی ئەنجومەنەکە هەموو لایەنە سیاسیەکان کۆبکاتەوە و یەکڕیزیی کورد بپارێزێت، یه‌كێتی هەمان هەڵوێستی ڕابردووی دەبێت.

2019-09-11
زیاتر...