بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی هه‌نار ده‌رچوو
ئاژانسی نها..
به بڕیاری بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ بە پشتبەستن بە یاساى پاراستن و پێشخستنى بەروبوومى کشتوکاڵ ژمارە (٤)ى ساڵى (٢٠٠٨) و پاڵپشتن بە نووسراوى سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران ژمارە (٦٥٤٧) لە (٢٢-١٠-٢٠١٤) تایبەت بە پاراستنى بەرهەمى ناوخۆیى، لەمڕۆوە ۱۰ـ۹ـ۲۰۱۹ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌ی هه‌نار درا.
ببڕیارەکە بۆ ماوەیەکى نادیار کاری پێدەکرێت تا ئەوکاتەی بەرووبوومی ناوخۆیی ساغ دەکرێتەوە و دەگاتە ئاستێک کە پێویستی بازەڕە ناوخۆییەکان پڕناکاتەوە، یان نرخ بە جۆریک بەرز ببێتەوە کە بەرژەوەندی بەکاربەرانی تێدا پارێزراو نەبێت.
ئەم بڕیارش هەنگاوێکی تری وەزارەتی کشتوکاڵە بە ئاراستەى پاراستنى بەرهەمى کشتوکاڵى ناوخۆیى و رێگرى کردن لە زەرەرمەند بوونی جووتیارانی کوردستان.
|