هەواڵ

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

ئاژانسی نها...

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 11ی ئەیلولی 2019  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوەو چەند بابەتێك تاووتوێ بكات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی نها تەوەرەكانی كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بریتین لە" خستنەڕووی ئەنجامی كۆبوونەوەی هاوبەشی حكومەتی هەرێمی كوردستان و فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە  ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، گفتوگۆكردن لەبارەی كاریگەری و مەترسییەكانی پڕۆژەی سەرژمێریی، كە بڕیارە ساڵی داهاتوو لە عیراق ئەنجام بدرێت، گفتوگۆكردن لە بارەی چەند بابەتێكی پەیوەندیدار بە كاروباری وەزارەتی دارایی.
2019-09-10
زیاتر...