سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ جێگره‌كانی ده‌ركرد
ئاژانسی نها..
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 10ی ئه‌یلولی 2019 له ڕاگه‌یانراوێكدا فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی هه‌ردوو جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه..
ڕاگه‌یه‌نراوێک له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه:
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٨/٩/٢٠١٩ فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ ده‌ستبه‌کاربوونی به‌ڕێزان جه‌عفه‌ر مسته‌فا عه‌لی و مسته‌فا قادر مسته‌فا وه‌ك جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌رکرد.
فه‌وزی هه‌ریری
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
10/9/2019
|