هەواڵ

دوای ١٥ ساڵ نەوزاد هادی دەستی لە پۆستی پارێزگاری هەولێر کێشایەوە

ئاژانسی نها..

پارێزگاری ھەولێر ماڵئاوایی لە پۆستەكەی كرد و راشیگەیاند، فرسەت سۆفی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانە بۆ پارێزگاری ھەولێر.

نەوزاد هادی پارێزگاری ھەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای ١٥ ساڵ لە پارێزگاریی هەولێر ئەمڕۆ دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لەو پۆستە رادەگەیەنم.

ئاماژەی بەوەشكرد: كاندیدی پارتی بۆ پۆستی پارێزگاری ھەولێر فرسەت سۆفی-یە، ھیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم و پاڵپشتی تەواوی دەكەم.

هاوکات ئاژانسی نها ئەو پۆستە تازەی نەوزاد هادی ئاشکرا دەکات کە لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی لە پارێزگاری هەولێر وەریدەگریت ئەویش بوون بە راوێژکارە لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.
2019-09-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.