هەواڵ

نەوزاد هادی: لە پۆستەکەم بەردەوامم و بڕیاری لادانم نەدراوە

ئاژانسی نها..

نەوزاد هادی رایگەیاند، بڕیاری لادانم لە پۆستەکەم نەدراوە و تا ئەم ساتە لە پۆستەکەم بەردەوامم.

نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، ده‌ستی له‌كارنه‌كێشاوه‌ته‌وەو‌ هیچ شتێكی فه‌رمیش نیه‌ و تا ئه‌م ساته‌له‌پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر به‌رده‌وامە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌وه ‌بڕیاری پارتیه‌ كه‌گۆڕانكاری له‌هه‌ندێك له‌پۆسته‌كاندا بكات، به‌ڵام تا ئێستا تایبه‌ت به‌پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر هیچ شتێكی فه‌رمی نه‌هاتووه‌ و ئەویش نامه‌ی ده‌سله‌كاركێشانه‌وەى نه‌داوه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.

دوێنێ زۆرینەى میدیاکانى هەرێمى کوردستان بڵاویانکردەوە کە فرسەت سۆفى ئەندامى خولى پێشووى پەرلەمان لە جێگەى نەوزاد هادى دەبێتە پارێزگارى هەولێر.



2019-09-10
زیاتر...