هەواڵ

بارزانی: ئه‌گه‌ر پارتی نه‌با ئێستا نه‌ هه‌رێم ده‌ما و نه‌ شكۆ بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌مایه‌وه‌

ئاژانسی نها...

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌كه‌یدا مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی رایگەیاند، ئەگەر پارتی نەبا ئێستا نە هەرێم دەما و نە شکۆیەک بۆ گەلەکەمان دەمایەوە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9ی ئه‌یلولی 2019 لە كۆبونەوەیه‌كدا لەگەڵ بەرپرسانی لق و ناوچەکانی پارتی لە سنوری پارێزگاکانی دهۆک و موسڵ و هەرسێ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی هەولێر، (کەرکوک – گەرمیان)، (سلێمانی – هەڵەبجە)،رایگه‌یاند، ئەگەر پارتی نەبا ئێستا نە هەرێم دەما و نە شکۆیەک بۆ گەلەکەمان دەمایەوە. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێمە هەموومان قەرزاری پێشمەرگەین، چونكە پێشمەرگە هەموو هاوكێشەكانی گۆڕی و كوردستانی پاراست.

لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بارزانی رایگەیاندوە، ئێستا گفتوگۆ و دانوستان هەیە و هەنگاوی باش چونەتە پێش و ئومێد دەکەین هەمو کێشەکان بەدیالۆگ چارەسەر بکرێن، بەتایبەتی کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
2019-09-09
زیاتر...