هەواڵ

سه‌رۆك كۆماری عێراق پێشوازیكرد له‌ شاندێكی باڵای هه‌ده‌په‌

ئاژانسی نها..

ئه‌مڕۆ دووشله‌ممه‌  د. بەرھەم ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق  شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە شاندێکی باڵای ھەدەپە بە سەرۆکایەتی سەزای تەمەللی ھاوسەرۆکی ھەدەپە و بەردان ئۆزتورک ھاوسەرۆکی کەجەدە و ژمارەیەک پەرلەمانتاری ھەدەپە و سەبارەت بە پرسە گرنگەکانی ناوچەکە و جیھان گفتوگۆیان کرد.  

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم و شاندی میوان باسیان لە چارەسەری ئاشتی و دیموكراسی کرد لە رێگای دیاڵۆگ و گفتوگۆوە دور لە بە کارھێنانی ھێز و شەڕ و ئاشوب.

ھاوکات باس لە چۆنیەتی بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا و فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاری ھاوبەش کرا، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ھەردوو گەلی دراوسێ بکات.
2019-09-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.