186 ملیۆن دیناری موچهی وهزارهتێكی ههرێم دزراوه
ئاژانسی نها..
بەتۆمەتی بردنی 186 ملیۆن دیناری موچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان فەرمانبەرێكی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی شارەزور دەستگیركراوە.
كوێستان محەمەد، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم رایگهیاند، بەمەبەستی بەدواداچون بۆ دۆسیەی دیارنەمانی موچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان و چەند گرفتێكی تری بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانیان سەردانی هەڵەبجەیان كردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە چوارچێوەی بەدواداچونیاندا، بۆ دیارنەمانی 186 ملیۆن دیناری موچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان، لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی شارەزور، فەرمانبەرێكیان ڕوبەروی دادگا كردوەتەوە و بەفەرمانی دادوەر و بەتۆمەتی دیارنەمانی ئەو پارانە دەستگیركراوە.
|