بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی کۆبوونەوە
ئاژانسی نها...
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکگرتووی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر ئاستى باڵا کۆبوونەوە و جەختیان لەوەکردەوە، دەبێت هه‌نگاوی كاریگه‌ر بنرێن بۆ چاكسازی راسته‌قینه و كۆتایهێنان به نه‌هامه‌تییه‌كان.
بەپێی راگەیاندراوێک کە مەکتەبی یەکگرتوو بڵاویکردوەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس له‌سه‌ر بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆران و یه‌كگرتوو به تایبه‌ت و لایه‌نه سیاسیه‌كان به گشتی كراوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، هەر لەکۆبوونەوەکەدا باس لەوەشکراوە، پێویسته هه‌م یه‌كگرتوو وه‌ك ئۆپۆزسیۆن و هه‌م لایه‌نه‌كانی به‌شدار له ده‌سه‌ڵات رۆڵی ئه‌رێنی له خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان ببینن وه هه‌ستیاری قۆناغه‌كه‌ش له‌به‌رچاو بگرن.
|