رێواز فایهق داواكارییهك ئاراستهی لاهور شێخ جهنگی دهكات
ئاژانسی نها..
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وەڵامی داواكارییەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیدایەوە و نەمامێكی چاند، داواشی كرد لەبری ئەوەی ئەو هەڵمەتە هەڵمەتێكی رەمزی بێت و سیاسییەكان و دەستەبژێر ئەنجامی بدەن، ببێتە هەڵمەتێكی نیشتیمانی.
د. ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگهیاند، بۆئەوەی ئەو هەڵمەتە سنووری شاری شیرینی هەولێر تێپەڕێنێ و بگاتە شارو شارۆچكەكانی تری هەرێمی كوردستان چالنجی لاهور شێخ جەنگی لێپرسراوی دەزگای زانیاری لە ئاژانسی پاراستن و زانیاری لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كرد بۆئەوەی لە سلێمانی هەمان هەڵمەت بەڕێوە ببات.
هاوكات سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان چاڵنجی فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك-یشی كرد بۆئەوەی هەمان هەڵمەت لەو پارێزگایە ئەنجامبدات.
|