هەواڵ

پۆلیسی سلێمانی: پلانی جه‌ژن به‌ سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێكرا

ئاژانسی نها..

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، چەندین تۆمەتباریان دەستگیر كردووە و دەستیان بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر و چەكی بێ مۆڵەتدا گرتووە.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد كە ئەو پلانەی بۆ ڕۆژی جەژن و ڕۆژانی پێشوو بە سەركەوتوویی جێبەجێ كرا و لەو ماوەیەدا توانرا چەندین تۆمەتبار دەستگیر بكرێن. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، باندێكی دزییان دەستگیر كردووە كە لە سێ پیاو و ژنێك پێكهاتبوون و ڕۆژی عەرەفە دزییان لە خەڵكی كردووە، هەروەها دوو كەس كە بەنیازی دزی لە ماڵێك بوون كە گوایە 7 دەفتەر دۆلاری تێدایە لەكاتی دزیكردنەكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیر كراون.ئاماژەی بەوەشكرد كە چوار تۆمەتباریان دەستگیر كردووە كە ویستوویانە مێرمنداڵێك بڕفێنن، لەلایەكی ترەوە دوو هاووڵاتی عەرەب كە سەرقاڵی دزینی كەڤەری كارەبا بوون دەستگیر كراون.
2019-08-18
زیاتر...