بزوتنهوهی گۆڕان كاندیدی خۆی بۆ پۆستی جێگری سهرۆكی ههرێم یهكلایی كردهوه
ئاژانسی نها..
ئەمڕۆ بزوتنەوەی گۆڕان بە فەرمی ناوی مستەفا سەید قادری وەكو كاندیدی خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی كرد.
سەرچاوەیەكی تایەبەت بە ئاژانسی نھای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ١٧ی ئابی ٢٠١٩ بزوتنەوەی گۆڕان بەفەرمی و لە نوسراوێكدا ناوی (مستەفا سەید قادر)ی وەكو كاندیدی خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم كردووە.
سێ كەس لەناو بزوتنەوەی گۆڕان خۆیان بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم كاندید كردبوو، ئەوانیش هەریەكە لە (مستەفا سەید قادر، محەمەد تۆفیق رەحیم، جەمال حاجی محەمەد) بوون، پێشتر جەمال حاجی محەمەد لە كابەرێتییەكە كشایەوە، رێكخەری گشتی كە دەسەڵاتی یەكلاكردنەوەی كاندیدەكەی پێدرابوو، دواجار لەنێوان مستەفا سەید قادرو محەمەد تۆفیق رەحیم، یەكەمی هەڵبژارد
|