بههۆی رووداوێكی هاتوچۆوه حهوت كهس بوونه قوربانی
ئاژانسی نها..
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، لە ئەنجامی ڕوداوێکی هاتوچۆ لە سنوری پارێزگای دهۆک ژنێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربون.
ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، لەسەر ڕێگای کۆمەڵگەی باگێرا و ناحیەی زاویتە، روداوێكی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کامری و تۆیۆتا کرۆلای تەکسی رویداوە، بەو هۆیەوە ئافرەتێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکە برینداربون.
ئازاد تەها وتیشی، سەرجەم بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دەستی پێكردوە.
|