هەواڵ

هۆکاری پێنەدانی موچە بە فەرمانبەران پێش جەژن ئاشکرابوو

ئاژانسی نها..

بانکی ناوەندی عێراق لە هەرێم ڕایگەیاند، هیچ بڕە پارەیەکیان لەبەردەستدا نییە تا موچەى فەرمانبەران دابەشبکرێت.

عابد مزوری بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی عێراق لە هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا بەغدا پارەى تایبەت بە موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى نەناردووە و دیاریش نیە کەی دەینێرێت.

لەبارەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق لەلایەن حکومەتی عێراقەوە و نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێش جەژن، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی عێراق لە هەرێم ڕایگەیاند، لە بەغداش زۆربەی وەزارەتەکان پێش جەژن موچەیان وەرنەگرتووە و چەند وەزارەتیکی دیاریکراوە موچەیان پێدراوە.
2019-08-10
زیاتر...