هەواڵ

هۆشیار عەبدوڵا: كار بۆ هەڵگیرساندنی ناكۆكی زیاتر لە نێوان گۆڕان و یەكێتی دەكرێت

ئاژانسی نھا..

ئەندامیێکی پەرلەمانی‌ عێراق ڕایگەیاند،  بە بەرنامە كار لەسەر ناكۆكی‌ زیاتر دەكرێت لەنێوان بزوتنەوەی‌ گۆڕان و یەكێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان و پێویستە ئەو دوو لایەنە ئاگادار بن.

شەوی دووشەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩  لە نزیك مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان شەڕە تەقە روویدا و لە ئەنجامدا پاسەوانێكی بزوتنەوەكە بە ناوی رێبەند فەرهاد ژیانی لەدەستدا.

لەو بارەوە هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری‌ گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، خوێنی شەهید (رێبەند) و سزای تاوانباران دەبێت یاسا یەكلای بكاتەوە، بۆ لاوازی كۆنترۆلی ئەمنی دەبێت پارێزگار وەڵامبداتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە روی سیاسیەوە دەبێ گۆڕان و یەكێتی بزانن كە بە بەرنامە كار بۆ هەڵگیرساندنی ناكۆكی زیاتر دەكرێت لە نێوانیاندا، گرنگە زۆر وریای ئەوەبن
2019-06-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.