بەھۆی ڕوداوێکی ھاتوچۆوە ھاوڵاتییەک بە پێنج فیشەک کوژرا
ئاژانسی ن‌ھا..
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر ڵه‌سه‌ر پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل، یه‌كێك له شوفێره‌كان له‌لایه‌ن شۆفێری به‌رامبه‌ره‌وه به پێنج فیشه‌ك كوژرا و هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه.
له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر - موسڵ ئێوارەی ئەمڕۆ ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ڕوداوێکی ھاتوچۆ روویداوه و به‌هۆییه‌وه ده‌مه‌قاڵێ له نێوان هه‌ردوو شۆفێردا دروستبووه.
بەگوێرەی زانیارییەکان کە دەست ئاژانسئ ن‌ھا کەوتووە، ئه‌و هاووڵاتییه‌ی كوژراوه به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تووشی پێكدادان بووه له‌گه‌ڵ شوفێرێكی دیكه‌دا و دوای درووستبوونی كێشه له نێوانیاندا، شوفێری ئۆتۆمبێلی دووه‌م پێنج فیشه‌كی ناوه به‌و هاووڵاتییه‌وه و كوشتوویه‌تی.
|