هەواڵ

دانیشتی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵگیرا

ئاژانسی نها..

دوای سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم دانیشتنى پەرلەمانی کوردستان بە کراوەیی بۆ سبەینێ سێشەممە 11ی حوزه‌یران  هەڵگیرا.

ڤالا فەرید سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە لە بینای پەرلەمانی کوردستان درێژە بە دانیشتنەکە دەدەن و بە پێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش دەبێت سبەی  مەسرور بارزانی  کاندید بۆ سەرۆکى  حکومەتى هەرێم ڕاپسپێردێت بۆ پێکهنێنانی کابینەکەی.

لە ڕێوڕەسم و دانیشتنى ئەمڕۆی پەرلەماندا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە دانیشتنی پەرلەمان و بە ئامادەی دەیان کەسایەتی سیاسی دەرەوە و ناوخۆ وەک سەرۆکى هەرێم سوێندی یاسایی خوارد.

2019-06-10
زیاتر...