نێچیرڤان بارزانی ئهركێكی پێسپێردرا
ئاژانسی نها..
له مهراسیمی سوێندخواردنی نیچرفان بارزانیدا سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەرکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمە بەردەوامی بدات بە گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگهیاند، ئێمە وەک پەرلەمانی عێراق پشتگیری تەواوی نێچیرڤان بارزانی دەکەین لە کارەکانیدا و ئومێدەوارین بتوانێت سەرکەوتووبێت لە کارەکانی و پەیوەندی باشتریش لەگەڵ ناوەند دروستبکات.
ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی کوردستان بۆ سوێندخواردنی سهرۆكی ههڵبژێردراوی ههرێم لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە هەولێر کۆبووەوە و بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش، کاندیدی سەرۆکی حکومەت ڕادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم.
|