هەواڵ

ئه‌وقافی هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن ده‌دات

ئاژانسی نها..

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، لیژنەی باڵای بینینی مانگ رۆژی 3ی حوزەیران کۆدەبێتەوە.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف سەبارەت بەوەی کە وڵاتی سعودیە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی دیاریکردوە رایگه‌یاند، ئەو دیارییکردنە بەپێی رۆژمێرێکە، بۆیە هیچ شتێک لە کوردستان باوەڕپێکراو نییە ئەوەی کە باوەڕپێکراوە، تەنها لیژنەی بینی مانگە کە بڕیاردەدات، لەسەر دیاریکردنی ئەو رۆژە.

نەبەز ئیسماعیل وتیشی، ئەگەر ئێوارەی 3ی حوزەیران مانگ بەبەڵگەوە بینرا، چواری مانگ دەبێتە جەژن، ئەگەر مانگ نەبینرا ئەوا پێنجی مانگ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.
2019-05-24
زیاتر...