نوری مالیكی: دەستوەردانی ئاشکرای ئەمریکا و پێشێلکردنی سەروەری عێراق رەتیدەكەینەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، رایگەیاند،لە سۆنگەی رێزگرتنم لە ئیرادەی نیشتیمانی و بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوام دەبم لە کارکردن تا دەگەینە كۆتایی.
نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، بە توندی دەستوەردانی ئاشکرای ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عێراق رەتدەکەینەوە. بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق و پێشێلکردنی سیستەمی دیموکراسی کە دەزانین لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ لە عێراق دامەزرا، هەروەها دەستدرێژییە بۆ سەر بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەڵبژاردنی کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق .
مالیكی لە سەكۆی "ئێكس" نوسیویەتی: گفتوگۆی نێوان وڵاتان تاکە بژاردەی سیاسیە بۆ مامەڵەكردن؛ پەنابردن بۆ زمانی هەڕەشەو خۆسەپێنی قبوڵ ناکرێت.
لە سۆنگەی رێزگرتنم لە ئیرادەی نیشتیمانی و بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی، کە دەستوری عێراق گەرەنتی کراوە، بەردەوام دەبم لە کارکردن تا دەگەینە كۆتایی، بەشێوەیەك خزمەت بە بەرژەوەندی باڵای گەلی عێراق بکات.
|