عێڕاق

حکومەتی عێراق لەبارەی مووچەوە دڵنیایی دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

ڕاوێژکاری سودانی رایگەیاند کە  مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان پارێزراوە و هیچ مەترسییەک نەماوە و حکومەت هەنگاو دەنێت بەرەو قۆناغێکی نوێ لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی دارایی و کەمکردنەوەی کورتهێنان.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی کانوونی دوەم دڵنیایی دایە هاووڵاتیان، کە مووچەی مووچەخۆران و خانەنشینان هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە. هاوکات ئاشکرای کرد کە حکومەت هەنگاو دەنێت بەرەو قۆناغێکی نوێ لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی دارایی و کەمکردنەوەی کورتهێنان.

ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاندووە “هیچ مەترسییەک بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و دەستەی چاودێری کۆمەڵایەتی نییە، تا ئەو کاتەی لێشاوی نەختینەیی بە دراوی بیانی بەردەوام بێت.”

ئاماژەی بەوەش کرد، کە بازاڕی وزەی جیهانی تووشی داڕمانی گشتی نابێت، ئەمەش کەمترین داهاتی نەوتی بۆ عێراق مسۆگەر دەکات تاوەکو پابەندییە داراییەکانی جێبەجێ بکات.

 
2026-01-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.