کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سەرۆک وەزیران ئاشکرا بوو
نهانیوز-هەواڵەکان
زیاتر لە 70% چوارچێوەی هەماهەنگی لەوباوەڕەدان سودانی پیاوی قۆناغی داهاتووە.
عەلی لامی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی عەهد رایگەیاند، "دوای ئەو گۆڕانكارییانەی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بینیمان، هەروەها ترەمپ و كێشەكانی، چوارچێوەی هەماهەنگی باوەڕێكی تەواویان هەیە كە سودانی پیاوی قۆناغی داهاتووە".
ئاشكراشیكرد، "لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا جموجۆڵ هەیە و گەیشتووینە بە لێكتێگەیشتنی گرنگ و محەمەد شیاع سودانی نزیكبووەتەوە لەوەی خولی دووەمی سەرۆكایەتی وەزیرانی عێراق وەربگرێتەوە".
|